ژمارەی ئەو بارمتانەی تا ئێستا لە غەزە دەستبەسەرن و ئیسرائیل داوای ئازادکردنیان دەکات

زووم:

سەرچاوە هەواڵییەکان، ژمارەی ئەو بارمتە ئیسرائیلییانەیان ئاشکراکرد، کە تا ئێستا لای چەکدارانی فەڵەستینی لە غەزە ماون و ئازادنەکراون، تەلئەبیبیش دەڵێت: ئازادکردنی ئەو کەسانە یەکێکە لە ئامانجەکانی هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەزە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل، ژمارەی ئەوانەی تا ئێستا بە بارمتەن و ئازادنەکراون 136 کەسن و لای چەکدارانی فەڵەستینین و لە ژیاندا ماون.

هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە لەو ژمارە بارمتە، 125 کەسیان ئیسرائیلن، ئەوانی تریش، کە ژمارەیان 11 کەسە بیانین و هەڵگری پاسپۆرتی وڵاتانی جیهانن.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، ژمارەی بارمتەکانی لای چەکدارانی فەڵەستینی لە غەزە 240 کەسن، بەڵام لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا و لە سەروبەندی ئاگربەستی مرۆیی، کە ئیسرائیل و چەکدارانی غەزە بۆ حەوت ڕۆژ لەسەری ڕێک کەوتبوون، چەندین بارمتە، بەتایبەتی ژن و منداڵەکان ئازادکران.

هەواڵی زیاتر

Back to top button