“زانایەکى فەڵەستینى لە غەزە کوژرا”

زووم:

وەزارەتى خوێندنی باڵای فەڵەستین ئەمرۆ شەممە رایگەیاند، بەهۆى هێرشێکى سوپاى ئیسرائیل، بۆ سەر شارۆچکەى فەلوجەى (30 کیلۆمەمەر باکووری ڕۆژهەڵاتى شاری غەزه) “زاناى ناسراوى فەڵەستینى  سۆفیان تایه و خانەوادەکەى کوژران”.

سۆفیان تایە سەرۆکی زانکۆی ئیسلامی غەزە بووە، هەروەها توێژەرێکی دیار بووە لە بواری فیزیا و بیرکاری، لە ٢٠ی ئابی ١٩٧١ لە کەمپی جەبەلیا لەدایک بووە.

دوای کۆتایی هاتنی حەوتەمین ڕۆژی ئاگربەستی مرۆیی نێوان ئیسرائیل و حەماس، ڕۆژی هەینی لە غەزە شەڕ دەستیپێکردەوە، کە ئەمرۆ شەممە بۆردومانى ماڵى ئەو زانا فەڵەستینییە کراوەو خۆى و تەواوى ئەندامانى خانەوادەکەى گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات ئەمڕۆش سوپاى ئیسرائیل ئۆردوگای جەبەلیای لە باکوری کەرتی غەزە بۆردومان کردووەو بەگوێرەی سەرچاوە پزیشکییەکان زیاتر لە 100 کەس کوژران و بریندار بوون.

هەواڵی زیاتر

Back to top button